{"product_id":"didaktik-undervisningsmodeller-och-metoder-kurdiska","title":"Didaktik : undervisningsmodeller och metoder (kurdiska)","description":"کتێبی «دیداکتیک» بەرهەمی نوێی مامۆستا فایەق سەعید، یەکێکە لە کتێبە زۆر باشەکانی بواری وانەوتنەیەوە و زانیاری وردی تیۆری و پراکتیکیمان پێشکەش دەکات. من دەزانم لەم بوارەدا کتێبمان زۆرە لە ژێرناوی هەمەجۆرا (شێوازەکانی وانەوتنە و تروق تەدریس و ڕێبازەکانی وانەگووتنەوە و...). ئەوەش دەزانم سەدان ئەکادیمست و پرۆفیسۆر و پسپۆڕ و ڕانخۆرمان هەن لەم بوارەدا کاردەکەن، دەنووسن و دەڵێن. بەڵام ناوەڕۆک و میتۆدی نووسینی ئەم کتێبە لەهی هەموان جیاوازە. جیاوازە چونکە:\n１.\tبە میتۆدی لێکۆڵینەوەیی نووسراوە و پشتبەستە بە144 سەرچاوەی زانستی-دەوورنناسی- پەروەردەیی،بە هەردوو زمانی ئینگلیزیی و سویدی. سەرجەم سەرچاوەکان لێکۆڵینەوە و تویژینەوەی نوێن لەلایەن پسپۆڕ و ئەکادیمستەکانی بواری پەردوەردەیی هاوچەرخ نووسراون.\n２.\tلە خوێندنەوەی کتێبەدا بەر سەدان تێرم و کۆنسێپتی پەروەردەیی-فێرکاریی نوێ دەکەوین کە بۆ مامۆستا و فێرکارانی ئێمە نامۆ و نەبیستراون. هەریەک لەم وشانانە تایبەتن بە زانستی وانەوتنەوە و وشەگەلی ئەکادیمی و زانستین لە بواری پەردوەردەیی دەروونناسی.\n３.\tفۆرمی نووسین و زمانی نووسین و ڕووخساری نووسینی کتێبەکە لەسەر بنەمای وردی زانستی-زمانەوانی نووسراوە. یەکیەتیی بابەتی و ڕیزبەندی باسەکان ئاگامەندی و دانایی وردی لێ بەدیدەکرێت.\n４.\tلە پێشەکی کتێبەکە باسێکی تیۆری-مێژووی دەربارەی چەمکی «دیداکتیک» خستۆتە ڕوو، کە ئەم باسە هەم وەک چەمک (دیداکتیک) هەم وەک ناوەڕۆک بۆ بەشی زۆری ئەکادیمیستەکانی بواری پەروەردە تازەیە، نەزانراو و نەبیستراوە.\n５.\tمامۆستا بەرلەوەی نووسەر بێت خوێنەرێکی جییدی بواری پەردوەدەیی هاوچەرخە و خاوەنی پاشخانیکی مۆدێرنی ئەم بوارەیە، بەدەر لەوەش تا ئێستا بە پراکتیکی لە پرۆسەی فێرکردن و مامۆستایەتی دانەبڕاوە. وشیارییەکی تیۆری-کردەیی بالایی هەیە.\n６.\tلە باسکردنی میتۆدەکاندا ڕەچاوی ئەوە کراوە کە پیادەکردنی بەشیک لە میتۆدەکان بۆ هەموو کات و ساتێک دەست بدات و ڕێگەی چارەی بۆ بەشێک لە ئاستەنگەکان خستۆتەڕوو. لەگەڵ هەر مۆدیلێکیش نموونەیەکی پراکتیکی خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەی ئاسانتر بێتە بەر هۆش و هەست. \nهاوکار عەبدوڵلا","brand":"Xazalnus","offers":[{"title":"Default Title","offer_id":40675162325092,"sku":"9789163942174","price":54.95,"currency_code":"EUR","in_stock":true}],"url":"https:\/\/suomalainen-test.myshopify.com\/products\/didaktik-undervisningsmodeller-och-metoder-kurdiska","provider":"Suomalainen Test","version":"1.0","type":"link"}